"کەمتەرخەمی یان ئەگەری ئەنقەست" پێوشوێنگیری بکرێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لە تاران و پێکرانی بەهەڵەی مرۆڤی پەیامێکی گرینگی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیدا هاتووە؛

بە ئاشکرا بوونی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە هۆکارەکانی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی موسافربەری ئۆکراینی و سەلماندنی هەڵەی مرۆڤی لەم ڕووداوە،  کارەساتی مەرگی گیانبەختکردووەکانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بۆ من زۆر قورستر بووە.

سەرەتا بە پێویستی دەزانم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەم ئازیزانە بکەمەوە و هاوخەمی خۆم رابگەیێنم و لە خودای گەورە داواکارم ئارامی و سەبووری بە دڵ و ڕۆحیان بدات.

دووەم؛ بۆ ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران دووپاتی دەکەمەوە پێوشوێن گیری کەمتەرخەمی یان ئەگەری ئەنقەست لەم ڕووداوە دڵتەزێنە  بکەن.

سێهەم؛ چاودێری و تێبینی پێویست بۆ ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی ڕووداوێکی وا لە بەرپرسانی پەیوەندیدار دەخوازم.

خوای گەورە کۆچکردووەکان بخاتە بەر ڕەحم و بەزەیی و دڵۆڤانیی خۆی.

سەیدعەلی خامنەیی

News Code 30447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha