عادل عەبدولمەهدی  گەیشتە هەولێر

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەگەرى هەیە لە سەردانەكەیدا عادل عەبدولمەهدى بە جیا چاوى بە مەسعود بارزانى، سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان بكەوێت و دۆخى عێراق و دواین پێشهاتەكانى لەگەڵ تاوتوێ بكات.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە عادل عەبدولمەهدى دەیەوێت لە سەردانەكەیدا لەسەر بڕیارەكەى پەرلەمانى عێراق بۆ دەركردنى هێزە بیانییەكان گفتوگۆ لەگەڵ مەسعود بارزانى و بەرپرسانى هەرێم بكات

News Code 30439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =