فەرمانی سەرۆکی دەزگای داد بۆ پێوشوێنگیری یاسایی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی

سەرۆکی دەزگای داد لە فەرمانێکدا بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری، وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی دووبارەی بۆ ڕووداوی دڵتەزێنی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی، جەختی لە کۆکردنەوەی بەڵگە و دایکۆمێنت و هەڵگرتنی هەنگاوی پێویستی یاسایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی لە فەرمانێکدا بۆ حوجەتولئیسلام بەهرامی سەرۆکی ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری، ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە بەیاننامەی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری سەبارەت بە ڕووداوی دڵتەزێنی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی کە بووە هۆی شەهادەت و گیان لە دەست دانی ژمارێک لە هاووڵاتیان و هاووڵاتیانی بیانی، وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی دووبارە، پێویستە ڕێکخراوی دادی هێزی چەکداری لە زووترین کاتی مومکیندا بەڵگە و دایکۆمێنتە هاوپەیوەندەکان بە ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕێکخراوی فرۆکەیی وڵات لە گەڵ شێکاری و ڕوون کردنەوەی بەرپرسانی ئاگادار کۆبکاتەوە و لە پێناو دەست نیشان کرانی هۆکاران و تاوانبارانی ئەو ڕووداوە بە پێی یاسا و ڕێساکان هەوڵ بدا و ئەنجامی لێکدانەوەکان بە من ڕاگەیێندرێت.

News Code 30438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =