به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئێکۆنۆمیکی تایمز، هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران و ئه‌مریکا بۆ فرۆش و کڕینی ۳۲ تۆن ئاوی قورسی ئه‌راک به کۆمپانیایه‌کی ئه‌مریکایی، ئێلیزابێت ترۆدۆ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ئه‌م ئاوی قورسه ناڤۆکییه به‌شێکی باش له پێوسیتییه ناوخۆییه‌کانی ئه‌مریکا له که‌رتی پیشه‌یی و لێکۆڵینه‌وه بۆ ساڵی ۲۰۱۶ دابین ده‌کات.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ئه‌م بڕه مه‌واده ناڤۆکییه رادیۆئه‌کتیڤی تێدا نییه و هه‌ر بۆیه مه‌ترسی ئاسایشی لێناکه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها فرۆشتنی مه‌واده ناڤۆکییه‌کان وه‌ک یارمه‌تییه‌که‌ی داراییه بۆ ئێران له دوای به‌رجامه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: چاوه‌ڕوانین که ئاوی قورسی ناڤۆکی ئێران هه‌فته‌ی داهاتوو ڕاده‌ستی ئه‌مریکا بکرێت.
ترۆدۆ له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: بۆ ئه‌مریکا هیچ ناچار کردنێک له ئارادا نه‌بووه که ده‌بێت ئاوی قوورسی ناڤۆکی ئێران هه‌ر بکڕێت و لا داهاتووشدا نابێت. به‌ڵام ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێرانی پابه‌ند کردووه که هه‌نبانه‌ی ئاوی قورسی ناڤۆکی خۆی ده‌بێت تاکوو ۱۳۰ تۆن که‌م بکاته‌وه.
شایانی باسه که ئه‌مریکا هیچ جۆره ئاوی قورسێکی ناڤۆکی به‌رهه‌م ناهێنێت و تاکوو ئه‌م ساته‌ش ئاوی قورسی ناڤۆکی خۆیی له کانادا و هێند کڕیوه.
بۆچوونی ئێوە