کۆنسێرتی مۆسیقای کرمانجی لە تاران بەڕێوە دەچێت

کۆنسێرتی مۆسیقای کرمانجی خوراسانی بە دەنگ و ژەنیاری موحسن میرزازادە، کۆتایی ئەم حەوتە لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنسێرتی مۆسیقای کرمانجی خوراسانی بە دەنگ و ژەنیاری موحسن میرزازادە بە هاوکاری ڕێکخراوی فەرهەنگی هونەری فرووغی ئەفلەق، سەر لە بەیانی رۆژی پێنج‌شەممە (٢٦ی بەفرانبار) لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوە دەچێت.

موحسن میرزازاده هونەرمەندی گۆرانیبێژ و دووتارژەنی کوردی خوراسانی لە دایکبووی ساڵی ۱۳۵۷ی هەتاوی لە مەشهەدە و لە ساڵی ٨٣ەوە چالاکی هونەری مۆسیقی بە شێوەی پڕۆفێشناڵ دەست پێ کردووە و تا ئێستا ئەلبۆمێکی بە ناوی "کوات" بە هاوبێژیی خاتوو هونەرمەند یەڵدا عەباسی بڵاو کردۆتەوە و لەو کاتەوە بە ژەندنی ئامێرەکانی تار، دووتار، سێ‌تار و دیوان ئەندامی ئۆرکێسترای نەتەوەییە و ئاهەنگدانانی فیلمەکانی "پیاوی بێ ناونیشان" و "تورغە" و کۆمەڵەی تەلەڤیزیۆنی "هەشت و نیو خولەک"ی لە کارنامەیدایە.

News Code 30429

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =