ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ۶ کەسایەتی ناسراوی ئێرانی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ناوی ۶ کەسی نوێ لە پێڕستی گەمارۆکاندا هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکادا هاتووە: عەلی عەبدوڵاهی , هاوئاهەنگ کاری ئەرکانی گشتی هێزی چەکداری ئێران,  محەمەد ڕەزا ئاشتیانی جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان, موحسێن قومی, جێگری پەیوەندییەکانی نووسینگەی ڕێبەری, موحسێن ڕەزایی, سکرتێری مەکۆی بەرژەوەندییەکانی ئێران, عەلی شەمخانی , سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و غوڵامڕەزا سلێمانی , سەرۆکی ڕێکخراوەی بەسیجی موستەزعەفین گەمارۆ دەدرێن.

هەروەها شەریکەی پۆڵای سەبا, پۆڵای هورموزگان, پۆڵای ئەسفەهان , پۆڵای کاوەی باشوور, پۆڵای ئالیاژی ئێران, شەریکەی پیشەیی و کانگایی گوڵ گوهەر, شەریکەی پیشەیی و کانگایی چادرملۆ, ئاسن و پۆڵای ئەرفەع, پۆڵای خووزستان و شەریکەی ئاسن و پۆڵای غەدیر لە لیستی ئەم گەمارۆیەدان.

News Code 30426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =