گەشتەکانی نێوان تاران و سلێمانی دەستیپێکردەوە

پێوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند کە بە پێی ڕاگەیێندراوێک کە لە لایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهانەوە گەیشتووەتە دەستی بەرپرسانی ئەو فڕۆکەخانە، گەشتەکانی نێوان تاران و سلێمانی، لە ئەمڕۆ ٢٠ ی بەفرانبار بەرانبەر بە ١٠ جوون دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانا موحەمەد بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە گفتوگۆ لە گەڵ ماڵپەڕی هەواڵی باس نیوز ڕایگەیاند کە ئاژانسی فڕۆکەوانی ماهان بە ناردنی ڕاگەیێندرراوێک بۆ بەرپرسانی ئەو فڕۆکەخانە ڕایگەیاندووە کە گەشتە ئاساییەکانی نێوان تاران و سلێمانی لە ئەمڕۆ هەینی ٢٠ ی بەفرانبارەوە دەست پێدەکاتەوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە گەشتەکانی نێوان تاران و سلێمانی بە پێی شانەی کات بەندی پێشوو دەبێت.

پێشتر ئەو گەشتانە دوای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ڕاگیرابوو.

هەروەها تورکیاش گەشتەکانی خۆی بۆ هەولیر و سلێمانی بە شێوەی کاتی ڕاگرتووە.

News Code 30421

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =