سولەیمانی نەبوایە لەندەنیش نائەمن بوو

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای پێداچوونەوەی جیدی ئەو وڵاتە بە هەڵوێستەکانی هەمبەر بە تیرۆری شەهید سولەیمانی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (پێنج شەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، وێرای ڕاگەیاندنی یاسایی بوونی وەڵامی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەمریکا و بنکەکانی لە عێراق بە پێی مادەی ٥١ی جاڕنامەی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی کرد: ئەگەر ئەمریکا تووشی هەڵەی دیکەی بێت، وەڵامی زۆر توند و کوشندەی دەدرێتەوە.

سەرۆک کۆمار وێرای ڕەخنە لە لێدوانەکانی هەندێ لە بەرپرسانی دەوڵەتی بەریتانیا سەبارەت بە تیرۆری سەردار شەهید سولەیمانی، خوازیاری پێداچوونەوەی جیدی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بە هەڵوێستەکانی بوو و ڕایگەیاند: سەردار سولەیمانی هاوڕی و خۆشەویستی هەموو خەڵکی ناوچە و قارەمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بوو و ئەگەر ئەو شەهیدە نەدەبوو ئەوڕۆ ئێوە لە لەندەندا ئاسایشتان نەبوو.

ڕۆحانی بە پێداگری لە زەروورەتی ئاسایشی ناوچە لە لایەن وڵاتانی خود ناوچەکە، وتی: ئەمریکا و کۆشکی سپی هیچ ناسیاوییەکیان لە ناوچە نییە و دوای هەڵمەتی تیرۆریستی خۆیان زانیان چ هەڵەیەکی گەورەیان کردووە.

ناوبراو کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و هەڵمەتە نایاساییەکانی بە مایەی هەموو ناسەقامگیری و نائەمنییەکانی زانی و وتیشی: ئەگەر ئەرووپا بگەڕیتەوە سەر بەڵێنییەکانی خۆی، تارانیش پابەندە بە هاوکارییەکانی لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی و ئاژانس وەک ڕابردوو دەتوانێ چاوەدێری بە سەر چالاکیگەلی ناڤۆکی ئێراندا بکات.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش لەو پەیوەندییە وێرای هاوخەمی دەربڕینی بۆ ڕووداوەکانی ئەم حەوتەیەی ئێران، نیگەرانی خۆی بۆ تەشەنەسەندنی ناسەقامگیریی ناوچە و ئاسایشی سەربازانی بەریتانی دەربڕی و خوازیاری ددان بەخۆدا گرتنی هەموو لایەنەکان بوو.

جانسۆن وێرای داکۆکی لە زەروورەتی باشتر کردنی پەیوەندییەکانی تاران – لەندەن، پاراستنی بەرجامی بۆ تۆکمەی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە گرینگ زانی و خوازیاری ڕاپەڕاندنی هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە گرینگە نێودەوڵەتییە بوو.

News Code 30414

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =