هێرشی سایبری بۆ سەر ئەمریکا/ مووشەکباران دەستپێک بوو

فەرماندەی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە هاوکاتی هێرشی مووشەکی , سوپای هێرشی سایبریشی کردووەتە سەر فڕۆکە و ڕادارەکانی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەردار حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە وردەکارییەکانی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئەمریکا کرد.

حاجی زادە رایگەیاند: هاوکات لە گەڵ هێرشی مووشەکی سوپا بۆ سەر بنکەی  تیرۆریستانی ئەمریکایی لە عین الاسد, ئێمە بە ئۆپراسیۆنێ سایبری سیستەمی کۆپاپۆڕیی فڕۆکەکان و هەروەها فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە ئەرکیا ڕەسەد بوو تێکدا و ئەمە گوشاری دەروونی خستە سەر ئەمریکاییەکان.

ڕاشیگەیاند: مووشەکبارانی یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکدا بەناوی سەردار سولەیمانی دەستپێکی ئۆپراسیۆنێکی گەورە بوو کە لە هەموو ناوچەکە درێژەی دەبێت. 

حاجی زادە وتی: ئێمە بە دوای کوشتنەوە نەبووین ئێمە دەمانەویست گورز لە سیستەمی سەربازیی دوژمن بدەین.

وتیشی: ئێمە ۱۳ مووشەکمان بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق تەقاندووە بەڵام ئامادە بووین لە یک دوو کاتژمێری یەکەم دا چەند سەد مووشەک بهاوێژین.

حاجی زادە زیادی کرد: ئێمە وا بیرمان دەکردەوە ئەگەر دوولایەن دانبەخۆیاندا نەگرن و شەڕێ لە سێ ڕۆژەوە تا یەک حەوتە بەردەوام بێت ئامادە بین بۆ تەقاندنی چەند هەزار مووشەک.

جەختی کرد : ئێمە دەمانتوانی وا ئۆپراسیۆنەکە ئەنجام بدەین کە لە هەنگاوی یەکەمدا ۵۰۰ کەس بکوژین و ئەگەر وڵام بدەنەوە لە هەنگاوی دووەم و سێهەمدا ۴تا ۵ کەسیان لێبکوژین.

News Code 30413

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha