دەوڵەتی ئێران رۆژی پێنج‌شەممەی تازیەی گشتی ڕاگەیاند

ئەنجومەنی وەزیران بۆ هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی کوژراوانی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی سەردار سولەیمانی لە کێرمان و کوژراوانی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی، ئەمڕۆ(پێنج‌شەممە ١٩ی بەفرانبار)ی تازیەی گشتی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی یاریدەدەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی سەرۆک کۆمار و وتەبێژی دەوڵەت لە پەیامێکی تویتەریدا، بەیانی (پێنج‌شەممە ١٩ی بەفرانبار)ی بە رۆژی تازیەی گشتی ڕاگەیاند.

وتەبێژی دەوڵەت وتیشی: لیژنەی دەوڵەت وێرای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە خۆشەویستانەی کە کاتی بەڕێ کردنی تەرمی پیرۆزی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی و لە ڕووداوی ئاسمانی ئەوڕۆ بەیانی گیانیان لە دەست داوە، بەیانی (پێنج‌شەممە ١٩ی بەفرانبار) بە رۆژی تازیەی گشتی ڕادەگەیێنێت.

شایانی باسە، رۆژی ڕابردوو لە میانەی ڕێوڕەسمی بەڕی کردن و ئەسپاردەی سەردار شەهید سپەهبۆد قاسم سولەیمانی لە کێرمان بە هۆی قەرەباڵغیی جەماوەر ٥٠ کەس لە هاووڵاتیان گیانیان لە دەست دا و هاوکات سەر لە بەیانی ئەوڕۆ بە هۆی داکەوتنی فرۆکەی بوئینگ ۷۳۷ی کۆمپانیای فرۆکەیی ئۆکراینی لە سەر رێگەی گەڕانەوەی بۆ کیەف، لە نزیکی پارێزگای تاران تێکرای ١٧٩ موسافیر و ٩ خزمەتکاری کوژران.

News Code 30402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =