بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه دهورییهكانى خۆیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه خرانه به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى، نیگه‌رانیى قووڵى خۆیان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى له كاتێكدا كه مه‌ترسیى تیرۆر فراوانتر بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه هه‌یه.
ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، به‌تایبه‌تى پێشهاته‌كانى ئه‌م به‌ره‌به‌یانییه، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ڕێكارى سه‌ربازى به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات.
هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنهوهى دۆخه‌كه و دیالۆگ و چاره‌سه‌رى دیپلۆماسیانهى كێشه‌كان و سه‌قامگیرى و ئارامییه، داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له ململانێكانیان به‌دوور بگرن.
هەروەها هاتووەلەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: هه‌رێمى كوردستان پشتیوانیى هێزى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌وامیى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به پێویست ده‌زانێت، به‌تایبه‌تى كه له چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان هه‌ڵكشاون، بۆیه داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نه‌دات تیرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
بۆچوونی ئێوە