بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت ڕایگەیاند: شێوەی بەڕێ کردنی تەرمی شەهدی سولەیمانی سەرەتا زللەیەک لە ترامپ و دەوروبەرییەکانی بوو، پاش ئەوە زللەیەک لە ئەو شرۆڤەکارانە بوو کە دۆخی ئێرانیان نالەبار و لە حاڵی شێواو لێک دەدایەوە.
وتەبێژی دەوڵەت بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمڕۆی هێزی هەوافەزای سوپا بۆ کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، وتی: سوپا بەڵێنەکەی خۆی بە وردی جێ بەجێ کرد. ئێمە شەرخواز نەبووین و نابین. ئەو وەڵامە مافی ڕەوای ئێمە بوو. ئەگەر کاردانەوەیان هەبیت، دیسان و ئاڵبەت توندتر هێرش دەکەین.
ناوبراو زیادی کرد: هێرشەکەی ئێمە ئەوەندە بە زەبر بوو کە دەیان مووشەکی باڵستیک ئەوێی کردە ئامانج. بە دڵنیاییەوە ترامپ جێگایەکی ئەمن و ئاسایشی لە ناوچەکە نابێت.
بۆچوونی ئێوە