سوپا هەیمەنەی ئەمریکای تێکشکاند/ واشنتۆن بەردەوام بێت، ئیسرائیلیش دەپێکین

ئەندامێکی لیژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی ئێران وتی: مووشەکبارانی بنکەگەلی ئەمریکی وێرای تێکشکاندنی هەیمەنەی ئەمریکا، هەنگاوی یەکەم بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیایە.

ئەحمەد ئەمیر ئابادی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر با ئاماژەی بەوەی کە وەڵامی سوپای پاسدارانی بە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و جەنایەتکارانەی ئەمریکا و کردنە ئامانجی بنکەگەلی سەربازی ئەمریکا لە عەین ئەسەد و هەولێر، تازەی هەنگاوی یەکەمە، وتی: ئەوە یەکەمین هەنگاوی تۆڵەئەستێنانەی ئێران بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیایە.

نوێنەری خەڵکی قوم لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتیشی: بو هەڵمەتەی سوپا، هەیمەنەی درۆیینی ئەمریکا تێکشکا و ئەمریکایەک کە دەیوت خاوەن پێشکەوتەترین سیستەمی بەرگری و دژە مووشەکییە، بە یەکەم هێرشی سوپا بنکەی هێزەکانی خۆی لە عێراق لە دەست دا.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا دەبێ خۆی بۆ بردنەوەی تابووتی زیاتر لە رۆژئاوای ئاسیا ئامادە بکات، جەختی کرد: ئیسرائیلیش لە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بۆ ئەمریکا گرینگیی ستراتژیکی هەیە، هەر بۆیە ئەگەر ئەمریکا بیەوێت مەترسی بخاتە سەر ئاسایشی ئێران، بێ گومان هێزی چەکداری ئێران ئیسرائیلیش دەکاتە ئامانج.

News Code 30379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha