هەموو سەرنشینانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە گیانیان لەدەست داوە

فەتحی کارگێڕی مانگی سووری پارێزگای تاران چەند خولەک پێش ئێستا ڕایگەیاند: تەواوی هێزەکانی مانگی سووری پارێزگای تاران دەست بەجێ دوای داکەوتنی فڕۆکەکە نێدرانە ئەو شوێنە و تا ئێستا هیچ کەسێکی زیندوو نەدۆزراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوبراو زیادی کرد: ١٤٥ هێزی فریاکەوتن خەریکی کۆ کردنەوەی تەرمەکانن و هێزی سەربازی ئەرتەش، سوپا، هێزی ئینتزامی و ئورژانس خەریکی یارمەتیدانن تا ئەو تەرمانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کۆی بکەنەوە.

بە وتەی فەتحی، تەرمەکان ڕادەستی بەرپرسانی داد دەکرێن.

ناوبراو شوێنی دەقیقی رووداوەکەی خەلەج ئابادی شاهێد شاری شەهریای ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیێندراوی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی وڵات هاتووە کە زۆربەی موسافرەکان ئێرانی بوون و موسافرگەلێک بە شوناسی وڵاتانی جیاوازی تێدا بووە.

کارگێڕی ڕووداوە ئاسمانییەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەیی وڵات ڕایگەیاند: هەواڵی دۆزرانەوەی باکسی ڕەشی فڕۆکە ئۆکراینییەکە هەڵە بووە پشت ڕاست نابێتەوە.

News Code 30375

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =