کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بووینگی ۷۳۷ ی ئۆکراینی لە ئێران

فڕۆکەیەکی ئۆکراینی دوای هەستانەوەی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی تاران بە ۱۷۶موسافرەوە داکەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  سەرۆکی ڕێکخراوی  فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند: پێدەچێت موسافرەکانی ئەم فڕۆکەیە گیانیان لە دەستدابێت.

 کۆلیوەند ڕاشیگەیاندووە کە ئەم فرؤکە جۆری بووینگی ۷۳۷ بووە کە هەڵگری ۱۷۶ موسافر لە تارانەوە بۆ کیێف پایتەختی ئۆکراین بووە و دوای هەستانەوەی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە مەودای پەرەند و شاریاری تاران لە زەوینێکی مێرگ داکەوتووە.

کۆلیوەند  ڕاشیگەیاندووە کە هێزی فریاکەوتن و جەماوەری مانگی سووری ئێران چوونەتە سوێنی ڕووداوەکە بەو هیوایەی کە کەسانێک زیندوو بن و ڕزگار بکرێن.

شیاوی ئاماژەیە کە ئەم جۆرە بووینگە لە ماوەی یەکساڵدا زیاترین داکەوتنی بووە و پڕۆژەی بەرهەم هێنانی ڕاوەستاوە.

ساڵی رابردووش دوو فڕۆکەی ئیتیۆپی و ئەندۆنزیا کە هەر کامەیان ۱۵۷ و ۱۸۹ کەسی تێدا بووە داکەوتن و هەموو موسافرەکانی گیانیان لە دەستدا.

News Code 30362

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =