سەردار ڕەسوڵ سەنایی ڕاد لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە هەنگاوی یەکەمی وڵامدانەوەی ئێران بە جەنایەتی تیرۆریستی ئەمریکا، کە هێرش کردنە سەر بنکەی عین الاسد بوو، ڕایگەیاند: رەزمەندەکانی ئیسلام وەک هەنگاوی یەکەم بۆ تۆڵەی خوێنی پاکی شەهیدانی ڕووداوی تیرۆریستی ئەمریکی لە بەغدا، هەنگاویان ناوە و ئەمەش بەکاردانەوەی ئاسایی ئێمە بە گەمژەیی ئەمریکاییەکان دێتە ئەژمار.
سەردار سەنایی ڕاد رایگەیاند کە ئەگەر تۆڵەی ئەم خوێنە پاکانە نەکرایێتەوە کارە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا دەبوو ڕەوتێک و بۆ ڕێگری لە کردەوەی تیرۆریستی ئەمریکاییەکان، سوپای پاسداران بەرە بەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر بنکەی ئەمریکایی عین الاسد.
جەختیشی کرد: ئەگەر ئەمریکاییەکان بیانەوێت گەمژەییەکی دیکە بکەن، دەبی هەموو بنکەکانی خۆیان و هەموو جوگرافیای ڕژیمی زایۆنی لە مەترسیدا ببینن.
سەردار سەنایی راد ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئێران قایل بەوەیە کە پەلاماری تیرۆریستی ئەمریکا لە بەغدا کە بە فەرمانی ترامپی قومارباز ئەنجام درا، خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و هەر بۆیە ئیسراییل لە ئەمریکا بە جودا نازانین و ئەگەر دەست بۆ گەمژەیی ببڕێت وڵاممان توندتر دەبێت.
بۆچوونی ئێوە