بەشار ئەسەد و پووتین لە دیمەشق دیداریان کرد

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە گەڵ بەشار ئەسەد هاوتای سووری خۆی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر,  ڤیلادیمیر پووتین و بەشار ئەسەد لە بنکەیەکی سەربازی رووسیا دیداریان کردووە و نمایشێکی سەربازی هێزەکانی رووسیاش ئەنجامدراوە.

پوتین لەمیانەی دیدارێکی لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا باسی پێشکەوتنەکانی سوریای کردووە.

ئەوەشی وتووە کە ئەوان قۆناغێکی دورودرێژیان بۆ بنیاتنانەوەی سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی بڕیوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی کرملین، ئەسەد سوپاسی تایبەتی رووسیای کرد بۆ هاوکاریکردنی وڵاتەکەی لەشەڕی تیرۆر و گێڕانەوەی ئاشتی بۆ وڵاتەکەی.
 

News Code 30349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =