ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە

بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە.

دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی بەم شێوە بڵاو بووەتەوە;

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی گەورە دەكرێت. لە حاڵەتی ئەوهایشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەك بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین.

ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن. بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت. ئەگەر بێتوو پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر ڕێگەیەكی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات.

مەسعوود بارزانی
7ی 1ی  2020

News Code 30347

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =