بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی کۆمیتەت بەڕێکرانی تەرمی شەهید سەردار سولەیمانی لە کرمان رایگەیاند: بە هۆی ئەو قەرەباڵغیە زۆرەی کە هەیە ڕێگەمان نییە تەرمەکان ئەسپاردەی خاک بکەین.
مەهدی سەدەفی وتی: ئەوەندە قەرەباڵغیەکە زۆرە ئۆتۆمبێلی هەڵگری تەرمی شەهیدان ناتوانێ لە گڵکۆی شوهەدا نزیک بێتەوە و ڕێگاکە سەرانسەر خەڵکی تێدایە. هەر بۆیە ئەسپاردە کردنیان بۆ کاتێکی دیکە دەبێت کە دواتر ڕایدەگەیێنین.

بە بۆنەی قەرەباڵغی زۆر لە شاری کرمان ،ئەسپاردە کردنی تەرمی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی و سەردار پور جەعفەری بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
News Code 30339
بۆچوونی ئێوە