گیانلەدەستدانی ۴۰ تازیەبار لە کرمان/ ۲۳۱ کەس بریندار بوون

ژمارەیەک لە هاووڵاتیان کە بەشداریی ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی سەردار قاسم سولەیمانیان کردبوو بە هۆی قەرەباڵغیەوە گیانیان لە دەستدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوەی فریاگوزاری ئێران ڕایگەیاند کە بە هۆی قەرەباڵغی و زۆری جەماوەر لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی سەردار قاسم سولەیمانی لە شاری کرمان ۴۰ کەس گیانیان لە دەستداوە و ۲۳۱کەسیش بریندار بوونە.

کۆلیوەند بە ئاماژە بەوەی کە ئەو کەسانە بە هۆی قەرەباڵغیەوە گیانیان لەدەستداوە وتی: برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە .

News Code 30337

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =