بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەی ئێف پی، لەم دواییەدا وێنەیەک بە ناوی ناسا لە ئاگرکەوتنەوەی ناو دارستانەکانی ئۆسترالیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە کە دە هزار جار شێر کراوە. بەڵام ئەم وێنەیە وەک ئانتۆنی هێرشی وێنەری دانیشتووی بریسبێنی ئۆسترالیا دەڵێ نەک هی ناسا، بەڵکوو بە پێی زانیاری مانگیلەیی ناسا لە ئاگرکەوتنەوەکان بە شێوەی دیجیتاڵی داڕێژراوە.
لەو وێنەدا نەخشەی ئۆسترالیا دەبیندرێ کە هەندێ شوێنی بە ڕەنگی سوور درەوشاوەتەوە و لە ژێریدا نووسراوە: وێنەیەکی سێ ڕەهەندی لە ئۆسترالیا کە لایەن مانگیلەی ناساوە تۆمار کراوە.
هێرشی لە هەژماری فەیسبووکی خۆی لەبارەی ئەو وێنەیە نووسی: پێموا نەبوو ئەو وێنەیە ئاوا بڵاو بێتەوە. ئەوە وێنەیەکی سێ ڕەهەندی لە ئاگرکەوتنەوەکانی ئۆسترالیا، نەک ڕەسم و وێنە خود ئاگرکەوتنەوە. ئەو وێنەیە بە کەڵك وەرگرتن لە زانیاریی کەرەسەی FIRMSی ناسا بەرهەم هاتووە.
وێنەی خوارەوە، وێنەیەکی ڕاستەقینەی ناسا لە ئاگرکەوتنەوەی ئۆسترالیایە:
شایانی باسە لە ئاگرکەوتنەوەی ناو دارستانەکانی ئۆسترالیا کە لە سێپتامبێری ٢٠١٩ەوە دەستی پێکردووە، تا ئێستا نزیکەی ٢٥ کەس گیانیان لە دەست داوە و ژمارێکی زۆری ئاژەڵان و گیانلەبەرانیش لە ناو چوونە.
بۆچوونی ئێوە