کۆمپانیای نەوتی شۆرۆنی ئەمریکا فەرمانبەرەکانی لە هەرێمی کوردستان کشاندەوە

مێدیاکان رایانگەیاند کە کۆمپانیای نەوتی شۆرۆنی ئەمریکا فەرمانبەرە بیانییەکانی خۆی لە باکووری عێراق بردووەتە دەرەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی دا کە کۆمپانیای نەوتی شۆرۆنی ئەمریکا وەکوو چەند کۆمپانیای نەوتی تر فەرمانبەرە بیانییەکانی خۆیی لە عێراق بردووەتە دەرەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی کۆمپانیای نەوتی شۆرۆن ڕایگەیاند: گرووپێکی بچووک لە فەرمانبەر و پەیمانکارە بیانییەکانی شۆرۆن بە شێوەی کاتی ناوچەی چالاکی ئەو کۆمپانیایە لە ناوچەی هەرێمی کوردستانیان وەکوو هەوڵێکی پێشگیرانە بەجێ هێشتووە، بەڵام کاری کۆمپانیاکە بە فەرمانبەرە خۆجەییەکان هێشتا درێژەی هەیە و فەرمانبەرە بیانییەکان لە دوورەوە کار دەکەن.

ئەو کۆمپانیا گەورە نەوتییو، لە عێراق چالاکی سنوورداری هەیە و پێش بینی دەکرێت کە تا نیوەکانی ئەمساڵی زایینی بەرهەم هێنانی ڕۆژانە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەست پێبکەن.

ئەو هەوڵە لە سێبەری ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەمریکا و شەهید کردنی سەردار سولەیمانی لە عێراق دێتە ئاراوە.

News Code 30334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =