بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف لە تویتەکەیدا نووسی: دۆناڵد ترامپ، ئێران بە پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتی و تەنانەت جەنایەتی جەنگی وەکوو بەکارهێنانی زۆر، وەڵامی نائاسایی و بوردمانی شوێنە فەرهەنگییەکان هەڕەشە دەکات.
ناوبراو درێژەی دا: خەڵکی ئێران، ئەمڕۆ وەڵامی ئەویان دایەوە. ئایا هێشتا هیوادارە کە ئەوان بترسێنێت؟ یا ئەوەی کە دەزانێت ئەمریکای کردووەتە ڕژێمێکی سەرکێش؟
زەریف هەروەها لە تویتێکیدیکەدا نووسی: خرۆشی تووڕەی دژی ئەمریکا و ڕقێکی جیهانی بە ئەندازەیەک کە تا ئێستا مێژووی سەردەم بە خۆیەوە نەیدیوە، شتێک کە ئەمریکا بە تیرۆری قارەمانەکانی شەڕ دژی داعش پێی گەیشتووە. کۆتایی ئامادە بوونی وەیشوومەی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا، دەستی پێکردووە.
بۆچوونی ئێوە