۲۰۰ میلیۆن یۆرۆ بۆ سوپای قودس تەرخان دەکرێت

نوێنەرانی مەجلیس گەڵاڵەی سێ فەوریەتی چاکسازی یاسای هەنگاوی بەرانبەر بۆ تۆڵەی سەخت کردنەوە لە ئەمریکای پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیس لە کۆتاییدا گەڵاڵەی سێ فەوریەتی " چاکسازی یاسای هەوڵی بەرانبەر بە ڕێککەوتنی دەوڵەت و لە درێژەی بەستێن دروست کردن بۆ "تۆڵەی سەخت"یان پەسەند کرد.

٢٠٠ میلیۆن یۆرۆ بە سوپای قودس تەرخان کرا

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە شرۆڤەی ئەو گەڵاڵە، وتی: لە یاسای پێشوو کە ئەمریکا سوپای پاسدارانی وەکوو رێکخراوێکی تیرۆریستی وەسف کرد و لە گوڵانی ئەمخاڵ پەسەندی کرد، سێنتکام و فەرمنادەیی ناوەندەی ئەمریکایان وەکوو گرووپە تیرۆریستییەکان ناسێندران..

پێنتاگۆن وەکوو ڕێکخراوی تیرۆریستی ناسێندرا

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ بە هەوڵی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرپرسایەتیی قبووڵ کرد، ئەو یاسا چاکسازی و ڕایدەگەیێنین کە تەواوی ئەندامانی پێنتاگۆن، فەرماندەکان، هۆکارەکان و فەرمنادەرانی شەهدەتی سەردار سولەیمان وەکوو هێزی تیرۆریستی دەناسرێن.

وردەکاری گەڵاڵەی "تۆڵەی سەخت"

بە ڕاپۆرتی مێهر، پاش پەسەند کرانی گشتی ئەو گەڵاڵە، لێکدانەوەی وردەکاری خرایە دەستووری کاری کۆبوونەوەی گشتی مەجلیسەوە.

جودا لە ئەو باسانەی سەرەوە عەلی لاریجانی سەرۆکی لەجلیسی شوورای ئیسلامی ڕایگەیاند: مۆڵەتی پێویستمان بۆ هەڵگرتن لە سندۆقی گەشەی نەتەوەیی بۆ یارمەتی بە سوپای قودس لە ڕێبەری باڵا وەرگرتووە. بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکی مەجلیس، دەوڵەتیش لە گەڵ ئەو گەڵاڵە ڕێککەوتووە.

بڕیار درا مافزان و ئەندامانی شوورای نیگەهبان لە ناوخۆی مەجلیس کۆبوونەوەی بکەن و ئەو گەڵاڵە لێکبدەنەوە و ئاکامەکەی بە لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس ڕابگەیێنن.

لاریجان جەختی کرد: شەوی ڕابردوو مۆڵەتمان لە ئایەتوڵڵا خامنەیی وەر گرت کە لە ساڵی ٩٨، ٢٠٠ میلیۆن یۆرۆ لە سەرچاوەکانی سندۆق بە سوپای قودس تەرخان بکرێت.

News Code 30331

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =