بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیندیپێندێنت، مەهدۆختی شیبانی توێژەری ئێرانی بە یارمەتی توێژەرانی ئۆسترالیایی باترییەکی نوێی داهێناوە کە دەتوانێ شارژی مۆبایل بۆ ٥ رۆژی بەردەوام ڕاگەڕێ یان یارمەتی کەرسەیەکی کارەبایی بدات کە مەودای ١٠٠ کیلۆمەتری بە بێ شاڕژ کردنەوە بپێوێت.
لەم تەکنۆلۆژیا نوێیەدا بۆ ئاوێتەکاری لیتیۆم یۆنی لە لیتیۆم – سۆلفۆر کەڵک وەرگیراوە و بەو جۆرە دەتوانێ ٥ هێندەی نمونەگەلی لیتیۆم یۆنی شاڕژ ڕاگرێ. بەڵام تا بە ئەوڕۆ هەلی کەڵک وەرگرن لەو باترییە لە دەزگاگەلی ئەلەکترۆنی مەسرەفی نەڕەخساوە.
شیبانی و هاوکارانی ئیدعا دەکەن کە بەکەڵک وەرگرتن لە کاتۆدی شلک دەتوانن گەورە و چکۆلە بوونی باتری بە بێ کەمکردنەوەی ئەندازەی کۆنتڕۆڵ بکەن و بەو جۆرە گرینگترین کێشەی ناسەقامگیریی کاتۆدی باتری کە لە هەر خولێکیدا لە سەدا ٧٨ی ئەندازەکەی کەم دەبێتەوە، چارەسەر بکەن و تەمەنی ڕوو لە داڕمانی ئەو باترییە کەم بکەنەوە.
ئەم توێژەرە ئێرانییە لە سەر ئەو باوەڕەیە کە باتری لیتیۆم – سۆلۆرییەکەی ئەو کارامەترین باتری جیهانە و بازرگانی کردنی ٢ تا ٤ ساڵ درێژە دەخایێنێ و مافی بەرهەم هێنانیشی پشتڕاست کراوەتەوە.
نمونەی سەرەتایی ئەم باترییە لە ئەڵمانیا بەرهەم هاتووە و لەمساڵدا لە ئۆتۆمبیلی و پەنێلگەلی هەتاوی کەڵکی لێ وەرگیراوە.
بۆچوونی ئێوە