میکانیزم وەدەرنانی سەربازانی بیانی لە عێراق دەستی پێ کرد/ ئەمریکا گەمژەیی کرد

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری لە دەسپێکی میکانیزمی وەدەرنانی سەربازانی بیانی لە عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "اخبار العراق"، عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری عێراق جەختی کرد کە تۆمار کردنی میکانیزمی وەدەرنانی سەربازانی بیانی لە عێراق لە لایەنی دەوڵەتی بەغداوە دەستی پێکردووە و وتیشی: چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا بە پێدانی ڕاوێژکاری و راهێنان سنووردار دەکرێ و هێزی چەکداری ئەو هاوپەیمانییە لەم وڵاتە دەچنە دەرێ.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە چیتر گەشتی ئاسمانی و زەوینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا بەرتەسک دەکرێ و مۆڵەتی ئەو چالاکییەیان پێ نادرێت، جەختی کرد: هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکییەکان بە بێ ئاگاداریی فەرماندەیی گشتیی هێزی چەکداری عێراق کارێکی زۆر گەمژانە بوو کە ناکرێ لە بەرامبەریدا بێدەنگ بین. سەردار سولەیمانی میوانی عێراق بوو و نەدەبوو بکرێتە ئامانج.

News Code 30313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =