بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بە ئامادە بوون لە کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، لە گەڵ نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران دیداریان کرد.
ئەوان سەرەخۆشی شەهید بوونی سەردار سولەیمانیان بە کۆنسوڵی ئێران وت و هاوخەمی و پەیامی سەرەخۆشی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمیشیان بە ناوبراو ڕاگەیاند.
ڕێبەر ئەحمەد لە ئەو دیارەدا وتی کە پێوەندی ئێران و هەرێم پێوەندیەکی مێژینەیە و شەهید سولەیمانی هۆی پارێزەری لە ئەو پێوەندییە بوو.
ڕێبەر ئەحمەد هیوای خواست کە خوێنی ئەو شەهیدە ببێتە هۆی پتەوتر بوونەوەی پێوەندی نێوان دوو لایەنەکە.
بۆچوونی ئێوە