ناتۆ بۆ تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆدەبێتەوە

رێکخراوی هاوپەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ ئەمڕۆ دووشەممە بۆ تاوتوێ کردنی قەیرانی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆ دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یۆرۆ نیوز، وتەبێژی ناتۆ بە ڕاگەیاندنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی تایبەتی ناتۆ ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوە بەپەلە لە سەر داوای ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری و بۆ لێکدانەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پاش کوژرانی بەرپرسێکی پایە بەرزی سەربازی ئێران لە هێرشی فڕۆکەیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

دەوترێت کە ینس ستۆلتنبرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ پاش ڕاوێژ و گفتوگۆ لە گەڵ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کردووە.

کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕۆژی دووشەممە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە دوابەدوای پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک لە پەرلەمانی عێراق، نوێنەرانی ئەو وڵاتە داوای دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش لە وڵاتەکەیانیان کردووە.

News Code 30308

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =