پەیوەندی دۆستایەتی مەسعوود بارزانی و سەردار سولەیمانی

سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند کە لە پرسی ئیدانە کردنی شەهید کردنی سەردار سولەیمانی و تیرۆری ئەو فەرماندە کە دۆستی کوردی عێراق بوو، چاوەڕوانی زیاترمان لە هەرێمی کوردستان دەکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسروڵڵا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر لەکاتی بەشداریی کردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ سەبارەت بەوەی کە چۆن دەڕواننە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لە تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە، وتی: "هەرچەندە دۆستانمان لە هەرێمی کوردستان بەشدارییەکی باشیان لە پرسەکەدا هەبوو و نیگەرانی خۆشیان پیشاندا، بەڵام ئێمە چاوەڕوانییەکی زیاترمان هەبوو."

ڕەشنوودی ڕایگەیاند:  "دۆستانمان لە هەرێمی کوردستان بەشدارییەکی باشیان کرد لەو مەراسیمەی کە ئەمڕۆ هەبوو، لەو بابەتەی کە روویداوە نیگەرانی خۆیان پیشانداوە، بەڵام ئێمە چاوەڕوانییەکی زیاترمان هەبوو لەوەی کە ئەوکارە تیرۆریستییەی بە ئاشکرا کراوە، ئەوان زیاتر باسی لێوەبکەن، هەرچەندە شەهیدبوونی ئەو خۆشەویستانەیان ئیدانەکرد، بەڵام چاوەڕوانییەکانی ئێمە زیاتربوو".

ڕاشیگەیاند کە "هەرجۆرێک بێت پەیوەندییەکی باش و دۆستانە لەنێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بەڕێز بارزانی و سەردار سولەیمانی هەبوو، لە هەرشوێنێک هەرێمی کوردستان پێویستی بە قاسم سولەیمانی هەبووایە لەوێ ئامادەدەبوو، ئەو پەیوەندییە دۆستانە و برایانەیە کە هەبوو چاوەڕوانییەکی برایانەیە."

سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر زیادی کرد:" ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەتوانین بڵێین هیچ جیاوازییەکمان نییە و دراوسێی لە مێژینەین و لەگەڵ یەکدین، ئەگەر ئەمریکییەکان ئەمڕۆ هاتوون و بوونیان هەیە کاتییە، لەبەرئەوە هەر شوێنێک لە بەرژەوەندی ئەوان بێت دەمێننەوە و ئەگەر لە بەرژەوەندیشیان نەبێت بەجێی دەهێڵن".

رەشنوودی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئێران هێز رەوانەی دەرەوەی سنوورەکانی دەکات بۆ لێدان لە ئەمریکا؟ وتی: "بە هیچ شێوەیەک رووداوێکی لەمشێوەیە رووینەداوە و ئەمریکییەکان بەدرۆ دەڵێن کە ئێران و بوونی حاجی قاسم لە عێراق بە مەبەستی ئەنجامدانی کارێک بووە."

ئاماژەی بەوەش کرد کە عادل عەبدولمەهدی دوێنێ لە مەجلیسی عێراق وتی کە  بڕیاربووە کاژێر ۰۸:۰۰ سەرلەبەیانی بەیەکەوە کۆببنەوە، مەبەستەکەیشی وەرگرتنی نامەی پاشای سعودیە بووە بە عادل عەبدولمەهدی ، هەوڵی شەهید قاسم سولەیمانیش بەمەبەستی ئارامیی و ئاسایشی ناوچەکە بووە، ئەمریکییەکانیش ئەوکارەیان بەدڵنەبووە.

سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاند: "دەزانن کە ئەگەر ناوچەکە لە ئارامیی و ئاسایشیدابێت هیچ شوێنێک بۆ ئەوان نامێنێت و ئەگەر وڵاتانی ناوچەکە لە یەکدی نزیکببنەوە ئەوکاتە شوێنی بەکارهێنان بۆ ئەوان نامێنێت، بەداخەوە ئەوکارەیان کردووە".

کۆنسوڵی ئێران رەتیکردەوە هیچ هێزێکی ئێرانی هاتبێتە سنوورەکانی عێراق و وتی: "بەهیچ شێوەیەک کۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی بە هاوردەکرنی هێزنییە".

News Code 30306

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =