دڵنیام کە تیرۆری سەردار سولەیمانی لێرەدا کۆتایی نایێت

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: تیرۆری سەردار سولەیمانی لێرەدا کۆتایی پێنایەت، بە دڵنیاییەوە قۆناغی دیکەی بە دوادا دێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی بەشداریی کردنی لە پرۆگرامێکی پەخشی راستەوخۆی ھەردوو کەناڵی Cnnی تورک و کەناڵ D رایگەیاند: ئەنقەرە ھەوڵی جدی داوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و بەردەوامیش دەبێت لەو کارەی.

ئەردۆغان هەروەها لەبارەی تیرۆر و شەهید کردنی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، وتی: بە نیگەرانییەوە چاودێری مەترسییەکانی سەر ئاسوودەیی و سەقامگیری ناوچەکە دەکەین لە دوای تیرۆری سەردار سولەیمانی.

وتیشی: ئەم کارە لێرەدا کۆتایی پێ نایەت، بە دڵنیاییەوە قۆناغی دیکەی بە دوادا دێت، تیرۆری فەرماندەیەکی پلە باڵای وڵاتێک یان دەوڵەتێک، پێموایە بێ وەڵام ناھێڵدرێتەوە.

 ئەردۆغان ئەوەشی وتووە کە تیرۆری سەردار سولەیمانی بووەتە ھۆی بەرزبونەوەی گرژییەکان و ھەڵبژاردنی ئەو لە لایەن ئەمریکاوە بەتایبەتی، بووەتە ھۆی بەرزبونەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

News Code 30304

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =