ناوی حاجی قاسم هێشتاش هێلانەی زایۆنییەکان دەلەرێنێتەوە

کچی شەهید سولەیمانی وتی: ناوی حاجی قاسم سولەیمانی هێشتاش هێلانەی زایۆنییەکان، تەکفیری و چەوسێنەرانی جیهان دەلەرێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەینەب سولەیمانی کچی شەهید سێپەهبۆد حاجی قاسم سولەیمانی لە زانکۆی تاران وتی: باوکم خەوی ئاسوودەی لە چاوی هەموو ستەمکاران و تەکفیرییەکانی ئەستاندبوو.

ناوبراو درێژەی دا: ناوی حاجی قاسم سولەیمانی ئێستاش هێلانەی زایۆنییەکان، تەکفیری و چەوسێنەران و زاڵمان  دەلەرێنێتەوە.

وتیشی: ئەمڕۆ بیر و جەهادی باوکم بەرەی بەرخۆدانی کردە بنکەیەکی هزری بنەڕەتی و پیرۆز. جیهانیان لە پەیامی جەهاد و هزری سلێمانی تێگەیشتن و و سەرشۆڕ بوونی دەسەڵاتی ستەم و زایۆنیزم و تەکفیرییان بینیوە.

کچی سەردار سولەیمانی جەختی کرد: ئەمریکا و زایۆنیزم بزانن شەهید بوونی باوکم بووەتە هۆی بووژانەوەی زیاتری بیری مرۆڤەکان لە بەرەی بەرخۆدان.

News Code 30300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =