گفتوگۆی بەرهەم ساڵح و ڕۆحانی

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی , سەرۆک کۆماری ئێران لەو پەیوەندیەدا جەختی کرد: دەبێ لە بەرانبەر دەستدرێژی و دەستێوەردانی ئەمریکا خۆڕاگر بین.

هەروەها وتی: کاری پەرلەمانی عێراق بو پەسەند کردنی بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێکی گەشە و پاوەجێی زیاتری ناوچە دەبێت.

ڕۆحانی وتی: دەبێ بەو چەشنە هەنگاو هەڵگرین کە دوژمنەکان بزانن ناتوانن زەبر لە پەیوەندی دوو وڵات بدەن.

لای خۆیشیەوە بەرهەم ساڵح سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار سولەیمانی بە ڕۆحانی وت و ڕایگەیاند: شەهادەتی سولەیمانی و ئەبوو مەهدی ئەلموهەندیس خەمێکی گەورەیە بۆ دوو گەلی ئێران و عێراق.

جەختی کردەوە کە یەکگرتوویی و دۆسایەتی دوو گەلی ئێران و عێراق پشکی شێری هەیە لە پەرە سەندنی ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچەکە. 

News Code 30295

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =