بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هەنگاوی پێنجەم و کۆتایی کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی ئێرانی لە بەرجام ڕاگەیاند.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: کۆماری ئیسلامی ئێران چی دیکە هیچ تەنگاوییەکی لە بواری کردەیی لەوانەش دەفرایەتی پیتاندن, ئاستی پیتاندن , ڕێژەی ماکە پتاندن و توێژینەوە و گەشە, نابێت
هەروەها ئاماژە دراوە کە ئێران لەمەو بەدوا هیچ سنوورێکی نییە لە زیاد کردنی ژمارەی سانتریفیوژەکان. و لەمەو بەدوا پلانی ناڤۆکی ئێران تەنیا بە گوێرەی پێویستیە تەکنیکییەکانی خۆی دەبێت.
جەختیش کراوە کە ئەگەر گەمارۆکان هەڵبگیردرێت و ئێران بهرەمەند بێت لە سوودەکانی بەرجام. ئەوا دووبارە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی.
بۆچوونی ئێوە