ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر ترسناکدا تێدەپەڕێت

عه‌دنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، وتی: ناوچەکە و عێراق رووبەڕووی دۆخێکی قورس بوونەتەوە و ئێستا ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر ترسناکدا تێدەپەڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌دنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی کونسوڵگەری ئێرانی کرد لە شاری هەولێر و لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان ڕایگەیاند: ناوچەکە بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەمو لایەک بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن.

عەدنان موفتی وتی: هاتووین سەرەخۆشی خۆمان لە شەهید بوونی قاسم سولەیمانی و برادەرانی دیکە کە لەو کارەساتە دڵتەزێنەدا رابگەیەنین و ئێمە بەشداری غەمی کەسوکاری و کۆماری ئیسلامین .

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر ترسناکدا تێدەپەڕێت و رەوبەڕەوی دۆخێکی ترسناک بووینەتەوە، هەموو لایەک بە ئارامی و بە هەست کردن بە مەسئولیەت و بە حیکمەت چارەسەری ئەو قەیرانە بکەن، بۆ ئەوەی گەلی عێراق و گەلانی ناوچەکە تووشی شەڕ و پێکدادان نەبن.

وتیشی: پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد لە هەموو رۆژێک زیاتر یەکگرتوو تر بێت، ئەمڕۆ لە هەمو رۆژێک زیاتر یەکگرتوویی پێویستە، ناوچەکە و عێراق رووبەڕووی دۆخێکی قورس بوونەتەوە، پێویست دەکات یەک پەیام و یەک هەڵوێستمان هەبێت.

لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێی پرسی چونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ، عەدنان موفتی وتی: لە ساڵی 2003 ەوە عێراق لە دۆخێکی نائارام و ناسەقامگیردایە، لە ساڵی 2003 ەوە تەنها ئەمریکا نییە، بەڵکوو تورکیا بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان داگیرکردووە.

News Code 30275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =