فراکسیۆنی سوننەی مەجلیسی ئێران تیرۆری سەردار سولەیمانی ئیدانە کرد

ئەندامانی فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیسی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هێرشی گەمژانەی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سێپەهبۆد حاجی قاسم سولەیمانیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فراکسیۆنی سوننەی ئەهلی سوننەی مەجلیس لە ئیدانە کردنی تیرۆری سەردار سولەیمانی لە بەغدا، لە لایەن ئەمریکاوە بەیاننامەیەکی دەرکرد کە لە لایەن ئەکبەر ڕەنجبەرزادەوە خوێندرایەوە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: مێژووی ئێران پڕە لە جەنایەتی جیاواز لە لەلایەن ئەمریکاوە و لە کارنامەی ئەو دەسەڵاتە دژە مرۆڤایەتییە جگە لە کوشتوبڕ و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی تر شتێک نییە. جەنایەتی ئەم دواییەی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی نیشانی دا کە هەموو دروشم و پاگەندەکانی ئەو دەسەڵاتە دژە مرۆڤایەتییە لە دژایەتی داعش و تیرۆریزم بەس پاگەندە بوو ئەو دەسەڵاتە جگە لە نائەمنی، تیرۆر و توندتیژی و لەناو بردنی جیهانی ئیسلام داخوازیەکی نییە.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە : ئێمەی نوێنەرانی ئەهلی سوننەی مەجلیس وەکوو هەموو موسڵمانانی ئازادەی جیهان وێڕای سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار سولەیمان و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە ڕێبەر و تەواوی جیهان، ئەو کردەوە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین.

News Code 30274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =