حوکمی دیوانی باڵای ئەمریکا دزی لە داراییەکانی ئێرانە

وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئێران حوکمی ئەم دواییەی دیوانی باڵای ئەمریکای سەبارەت بە دانەوەی غەرامەی ئێرانی ئیدانە کرد و ئەوی وەک دزییەک لە داراییەکان ئێران زانی.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، "حسێن جابری ئەنساری" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێرای ئیدانەکردنی حوکمی ئەم دواییەی دیوانی باڵای ئەمریکا لە دژی ئێران و ناهاوسەنگ خوێندنەوەی لە گەڵ پرێنسیپ و بنەما سەرەتاییەکانی یاسای نێودەوڵەتی، وتی: ئەم حوکمە داد و یاسای بە گاڵتە گرتووە و هیچ مافێکی بۆ هاووڵاتیانی ویلایەتی یەکگرتوو ڕەچاو نەکردووە.

دیوانی باڵای ئەمریکا رۆژی پێنج‌شەممە دانەوەی نزیک بە ٢ ملیارد دۆلار بە بنەماڵەی قوربانیانی بۆمبدانەریی ساڵی ١٩٨٣ لە شوێنی داراییە داگیرکراوەکانی ئێرانی پشتڕاست کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوبارەوە ڕوونی کردەوە: ئەو حەکمە جۆرێک دزی لە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بە شێوەی ئاسایی بەرپرسایەتی قەرەبووکردنەوەی زیان و دانەوەی غەرامەگەلی بەر ئێران کەوتوو بە پێی ئەو حوکمە لە ئەستۆی دەوڵەتی ئەمریکایە.

جابری ئەنساری زیادیشی کرد: ئەو حوکمە نیشاندەری بەردەوامی کاریگەریی ناوەندە زایۆنیستییەکان لە سەر دەوڵەتی ئەمریکا و درێژەدان بە هەوڵە دژبەرانەکانی ئەو دەوڵەتە لە دژی ئێرانە و تەنیا بەرزبوونەوەی نامتمانەیی قووڵی دەوڵەت و خەڵكی هەمبەر بە سیاسەتە دژبەرانەکانی ئەمریکای لێ‌دەکەوێتەوە.

دادگەی فیدراڵی ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۰۷ لە حوکمێکدا خوازیاری پێدانی نرخی ۲.۶۵ ملیارد دۆلار بە بنەماڵەی قوربانیانی ساڵی ۱۹۸۳ی بەیرووت و چەندین تەقینەوەی دیکە بوو، ئەم حوکمە لە ساڵی ۲۰۱۴ پشتڕاست کراوە و بڕیاردرا بە بیانووی پێدانەوەی غەرامە، نزیک بە ٢ ملیارد دۆلار لە شوێنی پارەی بلۆکە کراوەی بانکی ناوەندی ئێران هەڵگیرێت. نرخێک کە لە ئێستادا لە حسێبێک لە سیتی بانکی نیۆیۆرک ڕاگیراوە.

جان کربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش پشتڕاست کردنەوەی حوکمی دیوانی باڵای ئەمریکا، ڕایگەیاند کە دەوڵەت لەو حوکمە پشتیوانی دەکات.

News Code 3027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =