بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی لە گوتاری بەر لە دانیشتنی کراوەی ئەوڕۆ (یەکشەممە)ی مەجلیسی ئێران لە کاردانەوە بە شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی، ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە بە جارێک هەلومەرجی ناوچە و جیهانی گۆڕی.
لاریجانی بە ئاماژەی بەوەی کە سەردار سولەیمانی لە ئاسایشی ناوچەدا کەسایەتییەکی بێ هاوتا بووە، ڕایگەیاند: سەردار سولەیمانی چ لە عێراق و چ لە سووریا لە سەر داوای دەوڵەتانی ئەو وڵاتانە چووە فریای خەڵکی و بە پلان داڕشتنێکی وردبینانە، تیرۆریزمی لەو وڵاتانە سڕییەوە و هەر بۆیە شەهید کرانی بووە هۆی ڕاچڵەکانی هەموو گەلانی ناوچە.
سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە درێژەدا ڕوو لە ترامپ، جەختی کرد: ئێوە تووشی جەنایەتێکی گەورە هاتن و نێوی ئێوە لە مێژوودا لە ڕیزی جەنایەتی ٢٨ی گەلاوێژ و داخستنی فرۆکەی موسافیری ئێراندا تۆمار دەکرێت.
ناوبراو بە پووچ و بێ مانا وەسف کردنی پاساوی ئەمریکییەکان بۆ جەنایەتەکیان و پاگەندەی هەوڵ و چالاکیی سەردار سولەیمانی لە سووریا و لوبنان و عێراق دژی هێزەکانی ئەمریکی، ڕاشیگەیاند: با خەڵکی ئەمریکا و کۆنگریسی ئەو وڵاتە بزانن کە پاگەندەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا درۆیەکە بۆ درێژەدان بە جەنایەتێکی جەنگی و تیرۆریستی و هەڵفریواندنی ڕای گشتی.
لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران هیچکات جەنایەتکاران نابەخشێت، وتی: ئێوە بەو کارەتان ئاسایشی ناوچەتان خستە مەترسییەوە و دەبێ وەڵامدەر بن. هەر بۆیە پێشنیارتان پێ دەکەین کە بەر لە هەر شتێک واباشە باروبنەتان بپێچنەوە و لە ناوچە هەڵێن.
بۆچوونی ئێوە