سێناتۆرە ئەمریکییەکان: ئەوەی ترامپ کردی تەنیا لە تیرۆریست دەوەشێتەوە

ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی حزبی دیمۆکراتی ئەمریکا بە ترامپیان وتووە کە تویتە دژە ئێرانییەکەت وەک جەنایەتی جەنگیە و ئەوەش تەنیا لە تیرۆریستێک دەوەشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تویتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە تێیدا هەڕەشەی پێکانی ٥٢ شوێنی ئێران، لەوانە شوێنە ناسەربازی و ناوەندە فەرهەنگییەکان کردبوو؛ سێناتۆرە ئەمریکییەکان لە سەر ئەو قسە توند و گەمژانەی ئەو زیاتر لە ڕابردوو نیگەرانن.

لە هەمان پێوەندیدا، کریس مورفی سێناتۆری دیمۆکرات لە پەیامێکی تویتەریدا بە ترامپی وتووە کە پێکانی شوێنە فەرهەنگی و ناسەربازییەکان ڕێک هەمان هەوڵێکە کە تیرۆریستەکان ئەنجامی دەدەن و جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.

جۆبایدن جێگری پێشووتری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و لە بەربژێرە سەرەکی چوون بۆ کۆشکی سپی لە کێبڕکێیەکانی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠، لە کاردانەوە بە پاگەندەی ترامپ، لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: هەرچی مەیدانی ئەو پیاوە تەنگ تر دەبێتەوە، شێتانەتر هەڵسوکەوت دەکات.

شیاوی باسە کە دۆناڵد ترامپ پاگەندەی کرد کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بکە یان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئەوا واشنتۆن ٥٢ شوێنی لە ناوخۆی ئێران بۆ هێرشی بەرانبەر دیاری کردووە.

News Code 30264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =