ستراتیژی ئەمریکا بەرانبەر ئێران ناگۆڕدرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرەڕای تیرۆری فەرماندەی هێزی قودسی سوپا، ستراتیژی ئەو وڵاتە لە بەرانبەر ئێران ناگۆڕدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرەڕای تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدران، ستراتیژی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران بێ گۆڕان دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، واشنتۆن سیاسەتی گەمارۆی توندی خۆی دژی ئێران درێژە دەدات و هەوڵی پێویست بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەنجام دەدات.

سەردار سەرلەشکەر حاجی قاسم سولەیمانی بەرەبەیانی هەینی لە هێرشی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا شەهید کرا.

دوابەدوای ئەو هێرشە، پێنتاگۆن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە تیرۆری سەردار سولەیمانی بە فەرمانی سەرۆک کۆمار ئەنجام دراوە.

News Code 30260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha