بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگه‌یاند: تیرۆر کردنی سه‌ردار قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند هاوكارێكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، مایه‌ی دڵته‌نگی و نیگه‌رانی ئێمه‌یه و به په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداری ده‌بینین.
جه‌ختیشیكرده‌ووه: ئه‌و رووداوه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنی په‌رچه‌كردار و ئه‌گه‌ری به‌رپاربونی جه‌نگی خوێناوی و به مه‌یدانكردنی عێراق بۆ جه‌نگێكی كاولكاری".
یەکگرتوو داوای کردووە:سنوورێك بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكه و ده‌ستێوه‌ردان و به‌زاندنی سه‌روه‌ری وڵاته دابنرێت و عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانی جه‌نگی وڵاتان، گه‌لی عێراق سه‌رباری كێشه و گرفتاریه‌كانی خۆی شایسته‌ی ئه‌م هه‌موو بارگرانی و نه‌هامه‌تیه نییه".
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ۱۳ی بەفرانبار، له هێرشێكی مووشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له سەردار قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هەشت كه‌سی دیكه شەهید کران.
بۆچوونی ئێوە