کێ پیلانی تیرۆری سەردار سولەیمانی داڕشتبوو

لە حاڵێکدا کە بەرپرسانی ئەمریکی لە قسەکانی خۆیدا بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیێنن کە ترامپ خۆی فەرمای تیرۆری سەردار سولەیمانیی دەرکردووە بەڵام کەمتر ئاماژە بە دەستە پشت پەردەکانی ئەو جەنایەتە دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-عەبدولحەمید بەیاتی: نە تەنیا ئێران بەڵکوو هەموو جیهان هێشتا لە شۆکی هەواڵی شەهید بوونی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، نەهاتوونەتە دەرەوە؛ هەواڵێک کە جگە لە ژمارەیەکی کەم لە بازنەی نزیکەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، زۆربەی کەسایەتییە ناسراوە ناوچەیی، ئەمریکی و تەنانەت نێودەوڵەتییەکان ڕەخنەیان لێ گرتووە  و ئاوەها هەوڵێک بە هۆکاری ئاڵۆزتر بوونەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لێک دەدەنەوە.

ژنراڵ ستنلی مەک کریستاڵ سەرۆکی پێشووی فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئەو وڵاتە بە وتنی ئەوەی کە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە ڕیزی کاریزماتیک ترین ڕێبەرە سەربازییەکانی جیهانە، وتبووی کە ئەو کارەکانی بە ئەو پەڕی کاریگەرییەوە ئەنجام دەدات.

ئەو هێزانەی کە لە ژێر ڕێنوێنی دی ئاندریا کاریان کردووە ڕۆڵی بنەڕەتیان لە شەهید کردنی عماد موغنیە لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنان لە فێڤریەی ٢٠٠٨ ی زایینی هەبووە.

مەک کریستاڵ لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی سەبارەت بەئەوەی کە ڕات لە سەر سەردار سولەیمانی چییە و کاتێک کە دەڕوانیتە قاسم سولەیمانیدا، کەسێک کە گەورەترین ڕکابەری ئێوە و فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئێرانییەکان بوو، ئایا بە ڕای ئێوە ئەو لە باری سەربازی و کاریزماتیکەوە لە گەڵ بەرپرسان و ڕێبەرانی دیکەی جیهان هاوئاستە؟ ئەو ژەنراڵە ئەمریکییە وتی : بەڵێ؛ ئەو شتانەی کە دیومە دەتوانم بڵێم، ئەو باشترین فەرماندەیەکە کە ئەوان هەیانە.

بە ڕاپۆرتی مێهر، تیرۆری فەرماندەیەک کە گەورەترین ژنراڵەکانی ئەمریکا بەو شێوەی سەبارەت بە ئەو قسە دەکەن بێ گومان پێویستی بە کارێکی زۆر هەیە و ناتوانرێت بوترێت کە کردنە ئامانجی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی یەکجارەکی و بە هەڵکەوت بووە.

هەندێک لە نووسەرە ئەمریکییەکان کە لە گەڵ پێکهاتەی ڕێکخراوی سیخوڕی ئەمریکا (سیا) ئاشنایەتیان هەیە کەسێک بە ناوی مایکڵ دی ئاندریا سەرۆکی ئۆپراسیۆنی بەرانبەر ئێران لە ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا، وەکوو کەسێک کە پیلانی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانیی داڕشتووە، دەناسێنن.

مایکڵ دی ئاندریا کێیە؟

دی ئاندریا لە ڕێکخراوی سیا بە : شازادەی تاریکی" بەناوبانگە و ئاڵبەت ناوبراو پاش ئەوەی کە بۆ گەیشتن بە ئارەزووەکانی خۆی بە درۆ بووە موسڵمان بە ئایەتوڵڵا مایک یش ناوبانگی هەیە.

لە ڕێکەوتی دووی جوونی ٢٠١٧ نیۆیۆرک تایمز بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە مایکل دی ئاندریا وەکوو سەرۆکی مێزی ئێران لە ڕێکخراوی سیا هەڵبژێردراوە. ناوبراو پێش لە ئەمە بەرپرسی ناوەندی دژە تیرۆریتی سیا لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی لە ئەستۆ بووە.

بە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ناوبراو لە ئەو کاتە ئۆپراسیۆنی گەڕان بە دوای ئۆسامە بێن لادەن، دامەزرێنەر و ڕێبەری پێشووی گرووپی تیرۆریستی قاعیدەی لە ئەستۆ بوو. هەروەها رێنوێنی بەرنامەی سیا لە کوشتنە ئامانجدارە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانییەکانیشی لە ئەستۆری مایکل دی ئاندریا بووە. بەڕێوە چوونی ئەو بەرنامە بووەتە هۆی لەناوبردنی هەزاران گومان لێکراو بە ئەندامێتی لە تۆڕە تیرۆریستییەکان.

بە پێێ وتەی فەرمانبەرانی هەواڵگری پێشوو و ئێتسای سیا دەست نیشان کردنی مایکل دی ئاندریاپێدەچێت یەکەم هەنگاوی گرینگی دەوڵەتی ترامپ بۆ کردەیی کردنەوەی هەڵوێستە سیاسییە سەخڵەتەکان نسیبەت بە ئێران وەسف بکرێت.

لە ساڵی ٩٦ کە لە ئێران بشێویەکی کەم ڕووی دا و پێداگری بەرپرسانی ئەمریکی لە پاڵپشتی لە ئەو بشێویانە و هەوڵی ئەوان بۆ کێشانی ئەو بابەتە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەرکەوت کە واشنتۆن لە دەرخستنی ئەو دۆخە لە ئێران دەستی هەیە، ناوی دی ئاندریا هاتە مەیدان.

وتار نووسی نیۆیۆرک تایمز دەڵێت: لە ڕوانگەی سەرۆکی سیا، مایکل دی ئاندریا کەسێکە کە خووی بە کار کردن گرتووە و بە باشی دەتوانێت ڕۆلی سیخوڕی سەبارەت بە ئێران  لە سیا لە ئەستۆ بگرێت.

جگە لە ئەوە، ئەو هێزانەی کە لە ژێر ڕێنوێنی دی ئاندریا کاریان کردووە ڕۆڵی بنەڕەتیان لە شەهید کردنی عماد موغنیە لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنان لە فێڤریەی ٢٠٠٨ ی زایینی هەبووە. ئەوان بە هاوکاری ئیسرائیلییەکان سیا بە ئەو بۆمبەی کە لە ئۆتۆمبیل دایاننابوو، موغنیەیان لە دیمەشق شەهید کرد.

شیاوی باسە کە ئۆپراسیۆنی ڕاوی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعشیش لە ژێر چاوەدیری ئەو ئەنجام بووە.

بە ڕاپۆرتی مێهر، سپاردنی مێزی ئێران لە رێکخراوی سیخوڕی تیرۆریستی سیا بە ئاوەها کەسێک بە ئەو پێشینەوە نیشان لە پڕۆژەی کوێر و درێژخایەنی ئەمریکا دژی ئێرانە. لە ئەو نێوانەدا شەهادەتی قاسم سولەیمانی لە ڕوانگەی واشنتۆنەوە، واتا لەناو بردنی یەکێک لە سەرسەختترین لەمپەرەکانی بەردەم هاتنە دی ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

لە ئەو نێواندەدا چ گومانی لێکۆڵەرە ئەمریکییەکان سەبارەت بە ڕۆڵی دی ئاندریا لە شەهید کردنی قاسم سولەیمانی ڕاست بێت یان نا، لە ئاستی قێزەون بوونی کردەوەکەی ئەمریکا کەم ناکاتەوە. ئەو هەوڵە تیرۆریستییەی ئەمریکا ناوچەکەی ئاوسی گۆڕانکاری نوێ کە پێشەکیەی ترسێکە کە لە دڵی هێزە ڕۆژاواییەکانی ناوچەکە کەوتووە و هەر بۆیە سەربازانی ئەمریکا و بریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هاووڵاتییەکانی خۆیان خێرا لە عێراق بردووەتە دەرەوە و تەنانەت ئیسرائیلیش لە سنووری لوبنان کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

News Code 30252

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =