هێرشە بێ عەقڵانەکەی ئەمریکا ئاژاوە و ئاڵۆزی ناوچەکە زیاتر دەکات

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا خەسارەتێکی زۆر قورس دەداتەوە، وتی: هەڵمەتی ناژیرانەی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئاژاوە و ناکۆکی لە ناوچەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (شەممە) لە دیداری "ئەحمەد بێن عبدولڕەحمان بێن جاسم بێن ئالی سانی" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، جەختی لە زەروورەتی دانوستان و هاوئاهەنگیی زیاتری نێوان دوو وڵات کرد .

ڕۆحانی وتی: لە قۆناغی ئێستادا کە ئەمریکییەکان رێگەیەکیان گرتۆتە بەر کە دەتوانێ بۆ ناوچە زۆر پڕ مەترسی بێت، دانوستان و هاوئاهەنگیی زیاتری نێوان وڵاتانی دراوسێ زەروورییە.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات دەسپێکەری هیچ ناکۆکییەک و ناسەقامگیرییەک نەبووە، ڕایگەیاند: ئەمریکا لەم ساڵانەدا سەرەکی‌ترین ئاژاوەنەر و شەڕخوازی ناوچە بووە.

ڕۆحانی لە درێژەدا سەردار سولەیمانی بە کەسایەتییەکی گەورەی جیهانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بە تایبەت لە عێراق و سووریا وەسف کرد و ڕاشیگەیاند: هیوادارین بەشداری جەماوەریی خەڵکی عێراق بۆ بەرێ کردنی تەرمی شکۆمەندی شەهیدان و ڕێوڕەسمی بەرێ کرانی شکۆمەندی تەرمی سەردار قاسمی کە بەیانی لە ئێران ئەنجام دەدرێ، ئەمریکا هوشیار بکات و بزانێ تووشی چ هەڵەیەکی گەورە هاتووە.

زیادیشی کرد: ئێمە لەم هەلومەرجەدا چاوەروانیمان لە وڵاتانی دۆست و دراوسێ ئەوەیە کە بە ڕاشکاوی ئەمریکا لە بابەتی ئەو جەنایەتەی ئیدانە بکەن، چونکە ئەمریکا فەرماندەیەکی گەورەی هێزی چەکداری ئێرانی لە وڵاتێکی دیکەدا بە دزێوترین شێوەی مومکین شەهید کردووە. هیوادارین هەموو هاودەنگ تیرۆریزمی دەوڵەتی شەرمەزار بکەین و وڵاتانی ناوچە یەکگرتوویی، هاوڕیزی و تێگەیشتنی بەرامبەریان زیاتر لە جاران تۆکمە بکەن.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ڕۆڵێکی تەواو خاپوورکەرانە لە ناوچەدا دەگێڕێت،  وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکان خەسارەتێکی زۆر قورس دەداتەوە و هەڵمەتی ناژیرانەی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئاژاوە و ناکۆکی لە ناوچەدا.

لەو دیدارەدا ئەحمەد بێن عبدولڕەحمان بێن جاسم بێن ئالی سانی وێرای داکۆکی لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی تاران – دۆحە، سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهید کرانی سەرداری مەزنی سوپای قودسی ئێران ئاراستە کرد و وتی: هیچکات پێشبینیمان نەدەکرد کە شتێکی وا ڕوو بدات و بڕیاری ئاوا بگیرێت.

News Code 30251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =