ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە تۆڵەی هاوسەنگ بکاتەوە نەک زیاتر

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: ئەمریکییەکان لە دوێنێ بەیانییەوە بە فەرمی و نافەرمانی وتیان ئەگەر دەتانەوێت تۆڵە بکەنەوە، هاوسەنگ لە گەڵ کارەکەی ئێمە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە هەڵمەتی تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ شەهید کردنی سپەهبۆد قاسم سوپەیمانی، وتی: توانای بەرەی بەرخۆدان بێ هاوتایە و ئەمریکییەکان بە هەموو هاوپەیمانانی ناوچەیی و سەرووناوچەییانەوە لە بەرامبەریدا شکستیان هێناوە .

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپا سەبارەت بە سەفەری شەهید سولەیمانی بۆ عێراق ڕایگەیاند: لە سەر داوای بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق و حەشدی شەعبی، حاج قاسم وەک پێشتر سەردانی عێراق کرد و تەوەری سەفەرەکەش لێکدانەوەی پلانی بووژاندنەوەی داعش و ئەلقاعیدە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بووە.

سەردار فەدەوی ڕاشیگەیاند: ئەمریکییەکان دەیانزانی کە ئامادەبوونی حاج قاسم سولەیمانی لە عێراق بۆ پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سەر ویستی دەوڵەت و گەلی عێراق بووە، هەر بۆیە تووشی ئەو جەنایەتە هاتن. کەواتە دەبێ چاوەروانی ئەو تۆڵە قورس و کوشندەیە لە بەرەی بەرخۆدان بن کە رێبەری باڵای شۆڕشیش لە پەیامەکەیان ئاماژەیان پێ دا.

ناوبراو سەبارەت بە پەیامی ئەمریکییەکان دوای تیرۆری سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی، جەختی کرد: ئەمریکا لەوڕۆ بەیانییەوە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر چ بە فەرمی و دیپلۆماسی و چ بە شێوەی نافەرمی وتیویانە ئەگەر دەتانەوێ تۆڵەمان لێ بکەنەوە، هاوسەنگ لە گەڵ کارەکەی ئێمە بێت. بەڵام ئەوە ئەوان نین کە دیاری بکەن و وەک ئیمام خامنەیی فەرموویان ئەوان بە هیچ چەشنێک تەواوکەری بابەتەکە نین و ئەوە بەرەی بە حەقی شۆڕشی ئیسلامییە کە تەواوکەر دەبێت.

News Code 30242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =