توندوتیژ وڵامی ئەمریکا دەدەینەوە/ ئەمریکا خۆی شێت بکات گورزی کوشندەی لێدەدەین

وتەبێژی باڵای هێزی چەکداری ئێران وتی: ئەگەر شەڕ و پێکدادانێک بێتە ئاراوە، ئەوە ئەمریکییەکانن کە زیانی جیدی دەبینن و ئەگەر شێتانە هەڵسوکەوت بکەن، وەڵامێکی کوشندەتریان دەدەینەوە.

سەردار ئەبووفەزل شکارچی وتەبێژی باڵای هێزی چەکداری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وێرای سەرەخۆشی شەهید کرانی سپەهبۆدی شەهید قاسم سولەیمانی و هاوڕێیەکانی کە رۆژی ڕابردوو لە هەڵمەتێکی تیرۆریستی لە لایەن سوپای ئەمریکا و لە فرۆکەخانەی بەغدا شەهید کران، سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕ لە ئەگەری وەڵامی ئێران بە هەڵمەتی تیرۆریستی ئەمریکا بە گوێرەی میدیاگەلی بیانی، وتی: وەڵامدانەوە بە هەڵمەتی تیرۆریستی مافی ئێمەیە و بە دڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی وەڵامی ئەو هەڵمەتە تیرۆریستییە دەداتەوە.

سەردار شکارچی بە ئاماژە بە وەڵامی توند و کوشندەی ئێران بەو هەڵمەتە تیرۆریستییەی ئەمریکا، وتیشی: هەڵبەت کۆماری ئیسلامی ئێران خۆدەبوێرێت لە هەر جۆرە هەنگاوێکی هەستیارانە و بە پەلە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەمان تۆڵەیەکی قورس کە گەلی ئێران و گەلانی ئازادیخوازی جیهان داوای دەکەن، ڕوو دەدات و ئەمریکییەکان لەو کردەی خۆیان پەشیمان دەبنەوە.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە دوای ئەو هەڵمەتەی ئەمریکا جەختی کرد: ئەگەر شەڕێکیش هەڵگیرسێت، هۆکارە سەرەکییەکەی ئەمریکایە و ئەمریکا بە سەلامەت لێی نایەتە دەرێ و زیانی جیدی دەبینێت. ئەگەر شێتانە هەڵسوکەوت بکەن، وەڵامێکی کوشندەتریان دەدەینەوە.

News Code 30240

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =