تیرۆری سەردار سولەیمانی وەک کۆشتنی وەزیری بەرگری ئەمریکایە

سناتۆرێکی ئەمریکی دەڵێت بە گوێرەی هەڵسەنگاندن دەتوانین بڵێین تیرۆری سەردار سولەیمانی وەک کۆشتنی وەزیری بەرگری ئەمریکا دەچێ و ئەوە بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی لایەنی بەرامبەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە واشنتۆن فری بیکێن، کریس مۆرفی سناتۆری دیموکراتی ئەمریکا بە ئاماژە بە تیرۆری سەردار سولەیمانی، ئەو کارەی بە هەڵمەتێکی بێ ەقڵانە هەڵسەنگاند و وتی: تیرۆری سەردار سولەیمانی وەک کوشتنی وەزیری بەرگری ئەمریکا دەچێ و ئەوە بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی لایەنی بەرامبەرە.

مورۆفی وتیشی: ئایا دۆناڵد ترامپ بیری لە پاشهاتی مەترسیداری ئەو هەڵمەتە کردۆتەوە. هیچ ڕوون نییە ئەو بڕیارە هەنگاوێکی بەرگرانە بووە یان راگەیاندنی شەڕ، چونکە ئەگەر وڵاتێکی بیانی وەزیری بەرگری ئەمریکای تیرۆر کردبا؛ بێ گومان ئێمە وەک ڕاگەیاندنی شەڕ لێکمان دەداوە و وەڵام پێویستمان پێ دەداوە.

ناوبراو سەردار سولەیمانی شەهیدی زۆر پڕمەترسی‌تر لە سەردار سولەیمانی زیندوو زانی.

News Code 30239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =