بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئیتارتاس، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ مایک پەمپێئۆ هاوتای ئەمریکیی جەختی کرد کە تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی پێشێلکەری نۆرمە نێودوڵەتییەکانە.
لە بەیاننامەیەک کە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەو پێناوەسا بڵاوبۆتەوە، هاتووە: لایەنەکان سەبارەت بە دۆخی تیرۆری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایان گۆڕییەوە و لاڤرۆف لەو گفتوگۆیە جەختی کرد کە هەنگاوە ئامانجدارەکانی ئەندامێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە لە ناو بردنی بەرپرسانی ئەمندامێکی دیکەی ئەو ڕێکخراوە بە تایبەت لە تەواوەتی سەرزەوینی وڵاتێکی سێهەمدا ئەویش بە بێ ئاگاداری پێشتر، پێشێل کردنی پرێنسیپی یاساگەلی نێودەوڵەتییە و دەبێ ئیدانە بکرێت.
لاڤرۆف هەروەها داوای لە واشنتۆن کرد کە دەست هەڵگری هەر جۆرە هەنگاوێکی توندئاژۆیانەی نایاسایی بێت و پرسەکان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکات.
بە وتەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هەنگاوەکانی ئەمریکا پڕاوپڕە لە پاشهاتی قورس بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و رێخۆشکەر نییە بۆ چارەسەریی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین، بەڵکوو شەپۆلێکی نوێ لە ناکۆکییەکانی بە دواوە دەبێت.
بۆچوونی ئێوە