تیرۆری سەردار سولەیمانی سەلمێنەری پەیوەندی ئەمریکا و داعشە

عەلی ڕەبیعی نووسی: قاسم سولەیمانی هێمای پاشەکشێی داعش لە ناوچە بوو و ئۆپەراسیۆنی تیرۆری سپەهبۆد سولەیمانی سەلمێنەری پەیوەندی ئەمریکا و داعشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی, وتەبێژی دەوڵەت لە یادداشتێکدا لە ژێر ناوی "بۆ قاسم سولەیمانی" بۆ شەهید کرانی ئەو سەردارە مەزنە, نووسی: شەهید کرانی حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپا و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری حەشدی شەعبی عێراق و چەندین فەرماندەی بەرەی بەرخۆدان لە لایەن دەزگای تیرۆری ئەمریکا هەڵمەتێکی دژی هەموو یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتیە.

ڕەبیعی ئاماژەی بەوەش دا کە ناوی قاسم سولەیمانی ساڵانێکە بۆتە چەمکێکی پڕ مانا و دەوڵەمەند کە وەک سەرمایەیەکی هێمایین و هیوابەخش بۆ وڵاتانێک کە لە نائەمنی و نائارامیدا دەسووتێن.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری لە درێژەدا جەختی کرد: تویتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیشانی دا کە ئەو پێگەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی سەردار سولەیمانی کردۆتە ئامانج و هێرشی بانگەشەیان لە پاش شەهید کرانی ئەو درێژە پێ دەدەن، چونکە کە کاردانەوەی سۆدارانە و هاوڕیزی نیشتمانی ئێرانییەکان دەترسن.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ئەمریکا هیچکات بە دوای سڕینەوەی یەکجاریی داعش و توندئاژۆیی نەبووە و ئەوە قاسم سولەیمانی بوو کە هێمای پاشەکشیی داعش لە ناوچەدا بوو و ئۆپەراسیۆنی تیرۆری سپەهبۆد سولەیمانی سەلمێنەری پەیوەندی ئەمریکا و داعشە. تۆڵەیەک بوو لە هێزە بەرگرییەکانی داعش لە ناوچە ستێندراوە و بەڕێوەبردنی بە هاوکاریی سێ هێزی دژە سەقامگیریی ناوچە واتە داعش، سیا و مووساد ئەنجام دراوە.

News Code 30236

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =