تیرۆری سەردار سولەیمانی پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتی بوو

پڕۆفسۆر شیرین هاتنەر پێی وایە تیرۆری سەردار سولەیمانی کردنە ئامانجی ئێران بوو و هەوڵێکی دژی مافانەی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-جەواد حەیران نیا: نزیک بە کاتژمێر ١ ی بەرەبەیانی دوێنی هەینی دوو ئۆتۆمبیل کە شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندسی لە فڕۆکەخانەی بەغداوە دەگواستەوە بۆ ناو شاری بەغدا کەوتە بەر پەلاماری هێرشی مووشەکییەوە و هەموو دانیشتووانی ناو ئۆتۆمبیلەکان کە ١٠ کەس بوون،  شەهید کران.

ئەو جەنایەتەی ئەمریکا کاردانەوەی بەربڵاوی بەدواوە هەبوو. رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی پەیامێک جەختی کرد: سەرداری گەورە و پڕ لە شانازی بەرەو ئاسمانی فڕی. دوێنێ شەو ڕۆێ پاکی شەهیدان، ڕۆحی پاکی قاسم سولەیمانیان لە ئامێز گرت. ساڵەها جەهادی دلێرانە لە گۆڕەپانی شەڕ لە گەڵ شەیتانەکانی جیهان و ئارەزووی شەهید بوون لە ڕێگای خودا، لە ئاکامدا سولەیمانیی ئازیز گەیشتە ئەو پێگە بەرزە. ئەو شەهادەتە لە خۆی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە نەتەوەی ئێران دەکەم.

لەم بارەوە هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ پڕۆفسۆر شیرین هاتنەر مامۆستای زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکا و ئەنجامی ئەنجمونی پێوەندیی دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام داوە کە لە درێژەدا هاتووە.

ئەمریکا لە هەوڵێکدا و بە فەرمانی  دۆناڵد ترامپ دەستی دایە تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی. وادیارە ئەمریکا بە ئەو کارە و بۆ هەڵاتن لە لێپرسینەوە ئاڵۆزییەکانی  لە گەڵ ئێران زیاتر کرد تا بتوانێت پرسە ناوخۆییەکانی ئەمریکا بخاتە پەراوێزەوە. ڕای ئێوە لەو بارەوە چییە؟

تیرۆری سەردار سولەیمانی زیاتر پێوەندی بە گۆڕانکارییەکانی عێراق و بە تایبەتی هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و کوژرانی کەسێکی ئەمریکی بوو. هەروەها خۆپیشاندانی دژە ئەمریکا کە پاش هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەنجام درا ، لە ئەو بڕیارە زیاتر کاریگەریان هەبوو تا پرسی لێپرسینەوە.

هاوکات ئەمریکا لە لایەن هەندێک لە موحافزەکارەکانەوە لە ژێر گوشاردا بوو کە ئەبێ وەڵامی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بدرێتەوە. بەداخەوە ئەمریکا، ئێران بە بەرپرسی کێشەکانی خۆی لە عێراق، سووریا و لوبنان دەزانێت. کەواتە بە پێویستی دی کە نە تەنیا هێرش بکاتە سەر هاوپەیمانەکانی ئێران بەڵکوو خودی ئێرانیش بداتە بەر پەلامار.

هەوڵی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی لە لای١ەنی ترەوە نیشانی دەدات کە شەڕ لە گەڵ ئێران بۆ ئەمریکا لە ئەم کاتەدا گرینگایەتی زۆری هەیە، ڕای ئێوە چییە؟

دۆناڵد ترامپ دیسان دەڵێت نایەوێت شەڕ بکات. بەڵام گۆڕانکارییە ناوچەییەکان بە تایبەتی لە عێراق و جۆرێک شەڕی بە وەکالەتی نێوان ئێران و ئەمریکا هەر ڕۆژ مەترسیی تێکهەلچوونی سەربازی بەربڵاوتر دەکاتەوە. بە گشتی دۆخی ئێتس ناتوانێت بۆ هەتا هەتایە درێژەی هەبێت.

سەردار سولەیمانی وەکوو بەرپرسێکی فەرمی ئێران و لە سەر بانگهێشتی دەوڵەتی عێراق لە ئەو وڵاتە بوو کە لە لایەن ئەمریکاوە تیرۆر کرا. لە ڕوانگەی مافی نێودەوڵەتییەوە ئەو پرسە چۆن لێک دەدەنەوە؟

هەر جۆرە تیرۆرێک بە پێچەوانەی یاسایە؛ چ ناوخۆیی چ نێودەولەتی. بە داخەوە زۆربەی وڵاتەکان دەست دەدەنە ئۆپراسیۆنی نایاساییەوە. دەوڵەتی عێراقیش بە داخەوە دەسەڵاتی پێویستی نییە کە سەروەریی خۆی بە شێوەی کاریگەر جێ بەجێ بکات.

لە هەمان کاتدا لایەن و بیری جیاواز لە عێراق زۆرە کە هەندێکیان بە چاوێکی باشەوە ناڕوانن بە ئێراندا. بۆ نموونە پرسیارێک کە هەیە، ئەوەیە کە چ گرووپگەلێک زانیاری پێوەندیدار بە چوونی سولەیمانی بۆ بەغدایان دابووە ئەمریکا.

News Code 30231

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =