تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهید سولەیمانی بێ گومانە

سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەردار قاسم سولەیمانی سەردانی ماڵی ئەو شەهیدەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ شەمە ۱۴ی بەفرانبار، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران چووە ماڵی سەرداری شەهید سپەهبۆد قاسم سولەیمانی فەرماندەی شەهیدی سوپای قودس.
ڕۆحانی لەم سەردانەدا مەحموود واعزی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار یش لە گەڵیدا بووە، وتی: ئەمریکاییەکان نەیانفامی چ هەڵەیەکی گەورەیان کردووە.

وتیشی: تۆڵە سەندنەوەی خوێنی سەردار سولەیمانی مافی حەق و بێ یەک و دووی گەلی ئێرانە و تؤلەشی دەکەینەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ نەک تەنیا گەلی ئێران، بەڵکوو هەموو گەلانی موسڵمان وئازادی خوازی جیهان بەداخن بۆ لە دەستدانی ئەم سەهیدە گەورە، وتی: ئەگەرچی خەڵک لە گەڵ لایەنی جەهادی و فیداکارییەکانی ئەودا ئاشنان بەڵام دەبێت کار و داپەڕە گەورەکانی ئەو بۆ هەموان ئاشکرا بێت.

 وتیشی: خزمەتەکانی ئەم شەهیدە گەورە لە پێناو دابین کردنی ئاسایشی وڵات و ناوچەکە بە تایبەت بۆ خەڵکی عێراق، سووریا، یەمەن، لوبنان و ئەفغانستان لە بیر نەکراوە.

ڕۆحانی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە یاد و ناوی شەهیدی گەورە لە دڵی گەلی ئێران ناچێتە دەرەوە و هەمیشەیی دەبێت، زیادی کرد: ئەم جەنایەتە کە ئەمریکا کردی لە مێژوودا گەورەترین جەنایەتی لەبیر نەکراوی ئەوان دژی گەلی ئێران دەبێت.

 جەختیشی کرد: ئەمریکاییەکان نەیانفامی کە چ هەڵەیەکی گەورەیان کردووە، ئەوان پاشهاتەکانی ئەم کارە جەنایەتکارانە نەک تەنیا ئەمڕۆ بەڵکوو لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا دەبینن.

News Code 30230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =