کاردانەوەی سعوودییەکان بە شەهادەتی سەردار سولەیمانی

سەرچاوەیەکی سعوودی وێڕای بانگهێشتی هەموو لایەنەکان بۆ دان بە خۆدا گرتن، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە ئەرکەکانی خۆیان بەجێ بهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واس، سەرچاوەیەکی بەرپرسی سعوودی ڕایگەیاند: عەرەبستان گۆڕانکارییەکانی عێراق کە ئاکامی بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و هەوڵە تیرۆریستییەکانە کە عەرەبستان ئیدانەیانی کردووە و پێشتر سەبارەت بە پاشهاتەکانی هۆشداریی دابوو.

ئەو سەرچاوە سعوودیە پاگەندەی کرد بۆ دووری لە کەوتنە مەترسی ئاسایشی ناوچەکە ئەبێ هەوڵ و هەڕەشەی میلیشیا سەربازییە تیرۆریستییەکان ڕابگیردرێت.

سەرچاوە سعودییەکە ڕایگەیاند: عەرەبستان بە پێی گۆڕانکارییە کتوپڕەکان داوای دان بەخۆدا گرتنی لە لایەنەکان بۆ ڕێگری لە ئەوەی کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئالۆزتر بوونی دۆخەکە کە پاشهاتی نادیاری بە دواوە دەبێت، کرد.

عەرەبستان جەختی کرد کە کۆمەڵگەی جیهانی ئەبێ ئەرکی خۆی جێ بەجێ بکات و هەوڵی پێویست بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایش و سەقامگیری ئەو ناوچە ستراتیژیکە بخاتە گەڕ.

News Code 30225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =